Image

وتەی سەرۆک بەشی یاریدەدەری ددان لە بارەی بەشەکەوە

بەشی تەکنیکی یاریدەدەری پزیشکی ددان (Dental Assisting) بەشێکی گرنگ و سەرەکیی پەیمانگای تەکنیکی کوردستانە. ئامانجمان فێرکردن و ڕاهێنانی ئەکادیمی و پرۆفێشیناڵانەی فێرخوازانە لە بواری یاریدەدەری پزیشکی دداندا، بە بەکارهێنانی سەرچاوە و تەکنەلۆجیای هاوچەرخ و کارکردن لە سەنتەر و تاقیگە کلینیکییە پێشکەوتووەکانماندا. دەرچووانی ئەم بەشە زانیاری و شارەزایی تەواو بەدەستدەهێنن لە ڕێکخستنی کاروباری نەخۆش، ئامادەکردنی کەلوپەل و ئامێرەکان، ئەنجامدانی تیشکی ددان (Radiography)، ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی کلینیک و بەشداری لە خۆپاراستنی تەندروستی دەم و دداندا. بەمەش لە ماوەی دوو ساڵی خوێندنیاندا ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی وەک یاریدەدەرێکی ڕاهێنراو و لێهاتوو بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ پزیشکانی ددان کاربکەن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا.»